هاووڵاتییەکی بۆکانی بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

هەنگاو: یەکێک لەو دوو هاووڵاتییە بۆکانیەی کە حەفتەی ڕابردوو بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ لەلایەن هێزە

٢٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٥٦

 

هەنگاو: یەکێک لەو دوو هاووڵاتییە بۆکانیەی کە حەفتەی ڕابردوو بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرابوو، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕؤژی پێنج شەممە (٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، عەلی نەسیری هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە حەفتەی ڕابردوو لە گەڵ ”مەسعوود ئەکبەرپوور“  لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرابوو، پاش یەک حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانەی مەهاباد بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

ئۆتۆمبێلی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کاتژمێر ١١ی نیمەڕۆی ڕۆژی هەینی (٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سێ ڕێیانی عەزیز کەند کە لەنێوان بۆکان و مەهاباد هەڵکەوتووە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر دوویان بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بیانووی قاچاقی ماددەی سڕکەر تەقەیان لە سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلە کوردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە