هاووڵاتییەکی بۆکانی حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٥:٠٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”سەید ئارام ئەمین ئیسلام زادە“  لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ”چالاکی مەزهەبی و چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (تێلێگرام) بە قازانجی حیزبە ئیسلامییە توندئاژۆکان حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

سەید ئارام ئەمین ئیسلام زادە مامۆستای قوتابخانە بووە   ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩ (٢ی ژوئەنی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو ئێستا لە بەندی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

هەواڵی دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم بەسەر ناوبراودا هەتا  ئێستا میدایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە ئەو هەواڵە بڵاو دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە