هاووڵاتییەکی بۆکانی حوکمی سی مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە دەستبەسەرە.

١٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٣٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە دەستبەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”سەید حوسێن محەمەدی“ ناسراو بە زانکۆ کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، حوکمی ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

زانکۆ محەمەدی ڕێکەوتی (٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٣ی ژوئیەی ٢٠١٨) دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرایەوە و پاش دوو مانگ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ و بە بامرتەی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی بۆکان کراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی زانکۆ، ناوبراو ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری هەمان ساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕوستەمی بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) حوکمی ٣٠ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپاووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵیشە، ئێستا ماوەی ساڵێکە لە بەندیخانەیە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

ناوبراو پێشتر و هاوینی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویش دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە