هاووڵاتییەکی بۆکانی حوکمی ٣٠ مانگ بەندکران و لێدانی ٦٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپا

هەنگاو: کەیوان عەبدوڵازادە، هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای هاوین لە نزیک شاری کەرەج، هێرش کرایە سەری و هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لێ کرد،لەلایەن .

١٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٢٣

 

هەنگاو:  کەیوان عەبدوڵازادە، هاووڵاتیەکی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای هاوین لە نزیک شاری کەرەج، هێرش کرایە سەری و هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لێ کرد،لەلایەن دادگایەکی کەرەجەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیوان عەبدوڵڵازادە لە یەکەمین دانیشنی دادگایی خۆی لە کەرەج، لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکران و لێدانی ٦٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپاوە.

کەیوان عەبدوڵازادە کوری ڕەسوڵ، خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە (١٣ی گەلاوێژ٢٧١٨/ ٥ ژانویە ٢٠١٨) لە هەشتگرد بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاغ، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە هێرش کرایە سەری، دوایی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەرپرسان بە مەبستی سەرپۆش دانان لەسەر هەڵەی خۆیان، نزیکەی ٨ گرەم هێرۆیین لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دادەنێنو  پەروەندە سازی بۆ دەکەن.

ناوبراو دوای زیاتر لە مانگێک و ڕۆژی پێنج شەممە (١٨ی گەلاوێزی ٢٧١٨ / ١٠ی ئاگۆستی ٢٠١٨) بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیوۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە