هاووڵاتییەکی بۆکانی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢٠:٤٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان کە سەرەتای مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٢ی جولای ٢٠٢١)، ئەمیر فەرامەرزی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان دوای ٢٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئە وشارە گوازرایەوە.

ئەمیر فەرامەرزی ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرابوویەوە.

ناوەندە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە ئەندامەتی لە گرووپە مەزهەبییە توندئاژۆکان تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە