هاووڵاتییەکی تەمەن ٨٠ ساڵ لە بۆکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٤٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی بەساڵاچووی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٥ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی تەمەن ٨٠ ساڵیان بە ناوی ”محەمەد ساڵح ئەمینیان“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ماڵەکەشیان پشکنیوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، محەمەد ساڵح ئەمینییان بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتیەی بە ساڵاچووە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و هیچ ناوەندێکی حکوومەتیش وڵامدەر نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە