هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٩ ساڵی سنەیی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٩ ساڵی خەڵکی شاری سنە کە بە هۆی چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ بەهاییەت حوکمی بەندکرانی بەسەردا س

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٠٩:٣٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٩ ساڵی خەڵکی شاری سنە کە بە هۆی چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ بەهاییەت حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕوانەی بەندیخانە کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، ”زەبیحوڵڵا رەئوفی” هاووڵاتی ٦٩ ساڵی بەهایی خەڵکی سنە بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساندووە.

زەبیحی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی چواری دادگایی پێداچوونەوەی سنەم بە تۆمەتی چالاکی دژی نیزام بە ساڵێک بەندکران  و دورخستنەوە بۆ شاری میناب لە باشووری ئێران مەحکوم کرا بوو و گەلاوێژی ئەمسال ئەو حوکمە وەک خۆی پشتڕاست کرابوویەوە.

زەبیحوڵڵا رەئوفی، هاووڵاتی بەهایی خەڵکی شاری سنە، دە ساڵ پێشیش بە تۆمەتی چالاکی دژی نیزام حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە لە دادگایی پێداچوونە بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە و ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی توێسرکانی  پارێزگای هەمەدان تێپەڕاند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە