هاووڵاتییەکی جوانڕۆیی پاش ئەوەی بە بیانووی کیشەی یارانەوە بانگ کرایە فەرمانداری دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کڵاشی سەر بە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان، پاش ئەوەی بە بیانووی کێشەی یارانەوە بانگ کرایە ف

١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠١:٢٠

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کڵاشی سەر بە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان، پاش ئەوەی بە بیانووی کێشەی یارانەوە بانگ کرایە فەرمانداری، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مفی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١ی مارسی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵک گوندی کڵاش بە ناوی "ئولفەت بەهرامی" لە پاش بانگ کرانی بۆ فەرمانداریی جوانڕۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بەهرامی، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، پەیوەندییان لەگەڵ ئولفەت بەهرامی گرتووە و پێیان ڕاگەیاندووە یارانەکەی کێشەی هەیە و دەبێ سەردانی ئیدارەی پارێزگای کرماشان بکا، بەڵام ئولفەت وتوویەتی ئەمڕۆ درەنگە و ناگەمە پارێزگا. ئەوانیش وتوویانە کەوایە خێرا سەردانی فەرمانداریی جوانڕۆ بکە و پاش ئەوەی چووە دەستبەسەریان کردووە.

سەرەڕای تێپەڕێنی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییەدا، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست نییە و هەوڵی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە