هاووڵاتییەکی خەڵکی بانه دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١١:٠٠

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتیی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣ی فێوریەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بانە هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”ئیدریس ئەحمەدی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس ئەحمەدی ٣٩ ساڵە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی نەزانراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هەروەها شوێنی ڕاگیرانی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە