هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٥٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەک بە ناوی ”ئەسکەندەر چراغی“کوڕی قادر و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی چاغی کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستەبسەر کردنی ئەسکەندەر ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلی خۆی و هاوژینەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەسەکەندەر چراغی نەزانراوە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو، بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئەسەکەندەر چراغی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری بانە بووە و پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پاژین بووە.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە