هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٣:٠٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە لە نزیکی گوندی ”ڕەشە قەڵا“ هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”شەریف ئەمینی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەریف ئەمینی لە کاتێکدا لە گەڵ بنەماڵەکەی لە سنەوە بۆ بانە گەڕاونەتەوە، ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە نزیک گوندی ڕەشەقەڵا ڕاگیراوە و هەر لەوێ دەستبەسەریان کردووە.

شەریف ئەمینی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە و دوای چوار ڕۆژ چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە