هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، دەستبەسەر کرد.

٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:٣١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٨ی سێۆتامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی ”بەهائەدین عەباس زادە“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە،

سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی بەهائەدین و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە