هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

٢١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢١:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە لانیکەم ٧ هاووڵاتی کوردیان کە لە خۆپێشاندان دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بەدارییان کردبوو بانک کردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە،  شەش کەس لەوانەی بانگ کراون، ئازاد بوون بەڵام یەکێکیان بە ناوی ”ئازاد ڕەحمەتیان“ دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە ئاشکرا بوونی ناوی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوە، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون، گەیشتە ٢٥ کەس.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە