هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٦ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی ماکۆ تەقەیان لە هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان کردووە و کوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی ”شەفیق باگا“ لە کاتی گەڕانەوە لە شاری ماکۆ بۆ باکووری کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتیشی کە شەفیق باگا دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری وان، بە هۆ قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە