هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد لە بەندەرعەباس لەسێدارە درا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان دوای پێنج ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس لە سێدارە درا.

٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:٣١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان دوای پێنج ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندیی بەندەرعەباس لە سێدارە درا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٩/ ٢٤ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێردی سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی بەندەر عەباس بەڕێوە چوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی “پەیمان حەمدوڵڵاهی برووجێردی” ڕاگەیاندووە.

ئەو هاووڵاتییە پێنج ساڵ پێش دەستبەسەر و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە