هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان حوکمی ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کراوە.

١٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٣:٣٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ؛ئومید ئیبراهیمی“ کوڕی ئەبووبەکر، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێگای هاوکاری حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران“ بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئومید (هێرش) ئیبراهیمی ئێستا دەستبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

هەواڵی دەستبەسەر کران و هەروەها سەپاندنی حوکم بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکە سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە