هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

٥ خەرمانان ٢٧١٩، ١٢:٤٩

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”ڕزگار سووری“ دەستبەسەر کردووە.

ڕزگار سووری کوڕێ سەعد پیشەی فیلم هەڵگری هەیە و ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە