هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە بانە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کرا.

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:٣٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١ی جولای ٢٠٢١) هاووڵاتییەکی بۆکانی بە ناوی "ئارمان زینەتی" تەمەن ٢١ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئسیلامیی ئیرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان زینەتی، کوڕی سەلمان و خەڵکی میراوای بۆکانە و ماوەی حەوت مانگ ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بووە و پاش جیا بوونەوە لەم حیزبە گەڕاوەتەوە ئێران و لە شاری بانه دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئارمان زینەتی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە