هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سارۆقامیش سەر بە شاری بۆکان بە ناوی واحید حەمزە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئی

١٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٨:٥٧

 

هەنگاو: پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢


هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سارۆقامیش سەر بە شاری بۆکان بە ناوی واحید حەمزە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: ''هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی واحید حەمزەیان دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.''


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی دروست لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ واحید حەمزە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە واحید حەمزە خێزاندار و باوکی منداڵێکە و مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووش بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە