هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان پێش ئەوەی حوکمەکەی پێ ڕابگەیەندرێت دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە دادگایی و بە بێ ئەوەی حوکمەکەی پێ ڕابگەیەندرێت، حوکمی دەستبەسەرکرانی

٣٠ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٦:٠٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە دادگایی و بە بێ ئەوەی حوکمەکەی پێ ڕابگەیەندرێت، حوکمی دەستبەسەرکرانی دەرچووە و بۆ بەندیخانە گوازراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، دانیشتنی دادگای مەنسوور ئەڵماسی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی بۆکان لە لقی دوهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بەڕێوە چوو.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دانیشتنی دادگا و بە بێ ئەوەی حوکمی سەپێندراو بە سەر مەنسوور ئەڵماسی بە ناوبراو ڕابگەیەندرێت، حوکمی دەستەبسەر کرانی دەرچووە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.


مەنسوور ئەڵماسی بەفرانباری ساڵی ٢٧١٩ (ژانویەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفی جیهادییەکان دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە