هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٥:٠٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ”ئیدریس دروستکار“ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە.

بە وتە سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس دروستکار بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراو.ە

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشتریش بە هەمان تۆمەت لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە