هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.

٦ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٥:١٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، فارۆق خانی، خەڵکی دیواندەرە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٧ مانگەی حوکمەکەی، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازراوەتەوە.


فارۆق خانی خەڵکی گوندی شەریف ئاوای دیواندەرە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٢ی سێپتامبری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


ئەو هاووڵاتییە کوردە زستانی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەم دادگای شۆڕش شاری سنە بە تمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران“ حوکمی ٧ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە