هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزامی خراوەتە پاڵ، بە بارمتە ئازاد کرا.

٥ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٢:١٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزامی خراوەتە پاڵ، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٦ی دێسامبری ٢٠٢١)، کیانووش ساعدی خەڵکی گوندی  “دۆیسە”سەر بە شاری سنە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر  کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کیانووش ساعدی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە “پڕوپاگەندە دژی نیزام” تۆمەتبار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە کیانووش ساعدی پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە