هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، کە مانگی سەرماوەزی ٩٦ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، کە مانگی سەرماوەزی ٩٦ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”،  لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “ئارام عەلی‌رەزایی” خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆی سنە پاش ٣ مانگ دەستبەسەری، سەرئەنجام لەلایەن دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سنە رایگەیاند، دادگای ئینقلابی سنە تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەلکی گوندی تەوریوەری سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنەی هاوکاری و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا راگەیاندووە.

ئارام عەلی‌رەزایی رێکەوی (٢٣ی سەرماوەز/١٣ی دیسامبر) لە گوندی تەوریوەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە