هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە سزای سێ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

١٧ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٣:٢٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە هاوینی دوو ساڵ پێش دەستبەسەر کرابوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شارام ئەمجەدیان، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای سێ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپاوە.

ئەو سزایە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی’ و ”بەلارێدابردنی بیروڕای گشتی” بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

شارام ئەمجەدیان ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە