هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: دارا ڕەشیدی خەڵکی شاری سەردەشت کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو، لەلایەن دەزگای دا

١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٦:١١


هەنگاو: دارا ڕەشیدی خەڵکی شاری سەردەشت کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دارا ڕەشیدی تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شؤڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”نەجەف زادە“ بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاوکاری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

دانیشتنی دادگای ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ ئەنجام داوە و ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی گەلاوێژ (٢٢ی ژوئیە) حوکمەکەی بە فەری پێی ڕاگەیەندراوە.

دارا ڕەشیدی مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و پاش دوو مانگ ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٩ (٢٦ی ژانویەی) ٢٠٢٠ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

دارا ڕەشیدی کوڕی مستەفا پێشتریش هەر بەو تۆمەتە ماوەی ٧ ساڵ (ساڵەکانی ٨٠ هەتا ٨٧)ی هەتاوی لە بەندیخانەکانی نەغەدە و ئورمیە بەند کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە