هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

١٧ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٠:٣٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”حەسەن ئەسلان پەنا“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە سەردەشتییە و سەڕەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە