هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە سێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

٢٠ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٥:٣١

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١:٣٠ شەوی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٩ی سێپامبری ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”خدر قەویدڵ“ تەمەن ٣٦ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
 

خدر قەویدڵ نزیکەی ٧ ساڵ پێش لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”حوسێن سەروەری“ و ”هەژیر ئێران نژاد“ بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپا.
 

دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیەیە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ خدر قەویدڵ برابوونە ژووری تاکەکەسی کە هەمان ڕۆژ گەڕێندراونەتەوە بۆ بەندەکانی خۆیان.
 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیا حکوومەتی و بەرپرسانی دەزگای دادوەریی حکوومەت هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە