هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستەوە.

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٥:٤٥


هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هاووڵاتییەکان بە ناوی ”بەهمەن ڕەسووڵی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهمەن ڕەسووڵی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و هەتا ئێستا هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی نادیارە


بەهمەن ڕەسووڵی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە