هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر کرد و چارەنووسی نادیارە.

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٠:٣٦

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز هاووڵاتییەکیان دەستبەسەر کرد و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەک و کەسێکیان بە ناوی ”ئەفشین ئیلاهی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین ئیلاهی تەمەن ٣٠ ساڵ دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ناوەندێکی ئەمنی وڵامدەر نەبووە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵه، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر و یان ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە