هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١١ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٣٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نزیک بە سێ مانگ پێش، محەمەدشادمان سەمەدیان، خەڵکی گوندی ژان سەر بە شاری سەوڵاوا ،لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕش لە شاری تاران، حوکمی ٢ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەر محەمەد شادمان سەپێندراوە.

محەمەد شادمان سەمەدیان پێشتر بۆ ماوەی ساڵیک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بووە و دوای پاکانە حیساب لەگەڵ ئەو حیزبە، گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستەبسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە سێ مانگ پێش دەستبەسەر و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ماوەی حوکمەکەیەتی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە