هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٢:٥٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١٩ی ژوئەنی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەڵماس هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “سامی محەممەدنەژاد” کوڕی جەماڵ دەستبەسەرکردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سامی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی ئوپوزێسیونی حکومتی ئێران و لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی ڕەزایی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لەدەستبەسەری ئەو هاووڵاتیە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستد نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە