هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس لە سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە کە پێشتر بە تۆمەتی ”قەتڵ“ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای لێخۆ

١٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ١١:٢٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس سەر بە پارێزگای ئورمیە کە پێشتر بە تۆمەتی ”قەتڵ“ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو و بە پشتبەستن بە دەنگ و ڕەنگی ئێران، دوای ئەوەی بنەماڵەی کوژراوێکی خەڵکی سەڵماس، لە بکوژی کوڕەکەیان خۆش بوون، ئەو کەسە لەسێدارە نەدرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیار بوو کە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (١٠ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣١ی دێسامبری ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی ئەو کەسە بەڕێوە بچێت، بەڵام بە ناوبژیوانی کەسانی خێرخواز بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزامەندی خۆیان نیشان داوە و لەسێدارە ندراوە.

ئەو کەسە کە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەڵماس بووە، بە هۆی کێشەی ماڵییەوە لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵی کوشتبوو و لە ٥ ساڵ پێشەوە لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە