هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد لە ژێر ناوی بێ ڕێزی بە دینی ئیسلام دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوای غەرب) یان کە سەر قاڵی پەروەردەی ئەسبی نیژادی کورد بووە، د .

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٩:٢٥


هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوای غەرب) یان کە سەر قاڵی پەروەردەی ئەسبی نیژادی کورد بووە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشەپەڕی ٢٧٢٠ (١ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری شابادیان بە ناوی ”ڕەزا ڕەمەزانی“ دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا ڕەمەزانی سەرقاڵی پەروەردەی و بارهێنانی ئەسبی نیژادی کورد بووە بە هۆی لایڤە ئینیستاگرامییەکانیەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لە بواری پەرەوردەی ئەسب چەندین جار لە ئاستی ئێران پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە.


لەلایەکی دیکەوە، هەواڵدەریی حکوومەتی ڕوکنا بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی داواکاری گشتی شاری شاباد بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەو کەسە ڕایگەیاندووە کە ” سەرکردەی سەرەکی ڕەوی دیژە دینی پیرزی ئیسلام“ بە تۆمەتی ” بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان“ و “پڕوپاگەندە دژی نیزام“ دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە