هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای مانگی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو،

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٠:١٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای مانگی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”حوسێن عەبدوڵڵازادە“ دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندی ٣ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراوە.

حوسێن عەبدوڵڵازادە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی یەک مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شنۆ و ئورمیە لێپرسینەوەی لێکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە