هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و ڕاپێچی بەندیخانە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپ

١٣ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٣:٣٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سابیر خەلیفە، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ خۆی بە ئیدارەی جێبەجێ کردنی حوکمەکان ناساندووە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

سابیر خەلیفە (مانگی پووشپەڕ / ژوئەن)ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە گەل یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە