هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٢:٤٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای شۆڕشی ئورمیە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەوێڵەی شاری شنۆی بە ناوی ”موسا مەحموودی“ تەمەن ٤٥ ساڵ بە بەندکران مەحکووم کردووە.

بەپێی حوکمی دادگا، موسا مەحموودی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی ٤ ساڵ و ٤ رۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی موسا مەحموودی و دەستبەسەریان کردن.

ناوبراو دواجار پاش مانگێک و ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە