هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٩:١٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵیان بە ناوی “نەجیب دەریایی” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی دەریایی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە بێ پیشاندانی هەرجۆرە بەڵگەیەکی دادوەری نەجیب دەریاییان دەستبەسەر و دواتر ماڵەکەشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی مەجید دەریایی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە