هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە لە سێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قوم جێبەجێ کرا.

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٣٠

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قوم جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، حوکمی سێدای هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە بە ناوی ”ڕەسووڵ قادر مەلا“  تەمەن ٣١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قوم جێبەجێ کراوە.

ڕەسووڵ قادر مەلا چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە: ” ڕەسووڵ چوار ساڵ پێش  لە سەر کڕینی تەزبێحێکی بە نرخ  کە ساختە بووەکەسێکی بە ناوی کاووس کوشتووە.“


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە