هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان لەسێدارە درا

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

٢٦ بەفرانبار ٢٧٢٠، ٢١:١٩


هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەزا شێرزاده تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی نەسری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری یەزد جێبەجێ کراوە.

ڕەزا شێرزادە نزدیکەی پێنج سال بەر لە ئیستا بە تۆمەتی قەتڵ (کوشتنی ئەنقەست) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەزا شێرزاده خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان بووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەو هاووڵاتییە لە میدیاکانی ئێران و هەروەها سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە