هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ماکۆ کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو،

٢٥ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٢٠:٣٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ماکۆ کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٠٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١١ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ئەحەد حەسەن پوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ماکۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کراوە.

ئەحەد حەسەن پوور هاووینی ٢٧١٦  لەکاتێکدا بە هۆی تەقەی هێـە چەکدارەکانی ئێرانەوە هەر دوو لاقی پێکرابوو دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواجار لە ڕیکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری ماکۆ بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران“ حوکمی ٨ ساڵ دەستبەسەر کرانی بە سەردا سەپێندرا و ڕۆژی ێنج شەممە دەستبەسەر کراوە.

ئەحەد حەسەن پوور لە حاڵێکدا دەستبەسەر کراوە کە بە لە کەمەر بەرەو خواری بێ هەست بووە. ناوبراو ئێستا لە بەندی تایبەت بە بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە