هاووڵاتییەکی خەڵکی مەلەکشاهی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام بە تەقەی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

٢٣ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٦:٢٣


هەنگاو: لاوێکی خەڵکی مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام بە تەقەی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (١٠ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری مێهران تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک کردووە و شۆڤیرەکەی لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کوژراوە.


هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”جەبار ئەفرا“ خەڵکی مەلەکشاهی ڕاگەیاندووە کە دوای ئەوەی بریندار کراوە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە، گیانی لە دەست داوە.


میدیا حکوومەتییەکان لەوبارەوە ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسە لەگەڵ کەسێکی دیکە سەرقاڵی کەندنەوەی وایەری کارەبا بوون و هێزە چەکدارەکان تەقەیان لێیان کردووە. هەواڵێک کە سەرچاوەکانی هەنگاو بە درۆی دەخەنەوە و باس لەوە دەکەن کە ناوبراو کاسبکار بووە.


لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵجوونەدا یەکێک لە هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی ”محەمەد عەلی مورادی نەورووزئابادی“ کوژراوە. هەنگاو زانیویەتی کە ناوبراو خەڵکی پارێزگای ئیلام نەبووە.


میدیا حکوومەتییەکان ئەمڕۆ بڵاویان کردووەتەوە کە نەفری دووهەم کە هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە