هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە کۆتاییەکانی ساڵی پاری زایینی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوو

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٨:٥٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە کۆتاییەکانی ساڵی پاری زایینی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.


بە پیی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕی٢٧٢٠( ١٦ی مای ٢٠٢٠) هاووڵاتییەکی مەهابادی بە ناوی "ئیرەج سۆفی محەممەد" لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورومیەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر " عەلی شێخ لوو" بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" لە رێگای" ئەندامەتی لە گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکاندا " حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


ئەو حوکمە رۆژی دووشەممە لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورومیەوە بە فەرمی بە ئیرەج سۆفی راگەیەندرا. ئەو بەندکراوە لە کاتی دادگاییکردنیدا مۆڵەتیان پێ نەداوە پارێزەری هەبێ. ناوبراو ٨ مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی مەهابادەوە دەستبەسەر کرابوو.


شایانی باسە کە ئیرەج سۆفی ساڵی ٢٧١٧ جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو ولە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئورومیەوە هەر بەو تۆمەتە حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە