هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانە

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٧:٠٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندی تەلاش ناسراو بە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار ئیبراهیمی ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرابوویەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە