هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٤ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢٠:٥٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٢٣ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سەردەشت هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدەیان بە ناوی “کەریم مەعروف پوور” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەریم مەعروف پوور تەمەن ٢٤ ساڵ و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە و لەکاتی دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەوتووەتە بەر لێدان و کوتان.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە و سەرەڕای بەدەواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە