هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەسێدارە درا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٧:١١


هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”ئەرسەلان یاسینی“ تەمەن ٣٢ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەرسەلان یاسینی خەڵکی نەغەدە بووە و ١١ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی داپیر و باپیری خۆی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە