هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە کە سەرەتایی بەهار دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٠٣

 

هەنگاو:  هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە کە سەرەتایی بەهار دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “محەمەد عەسری گەنگەچین” لەلایەن لقی یەکەکەمی دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

محەمەد عەسری گەنگەچین ڕپژی چوارشەممە ١١ی بانەمەری ٢٧١٩( ١ی مەی ٢٠١٩)، لەلاین هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە