هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە ماوەیەک ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بووە، دوای گەڕانەوە دەستبەسەر و حوکمی

١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢١:٥٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە ماوەیەک ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بووە، دوای گەڕانەوە دەستبەسەر و حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”ساعتلوو“ی ناوچەی باراندۆزی ئورمیە بە ناوی ”جەلال تاهیری“ ڕۆژی دووشەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (١ی ژوئیەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەلال تاهیری پێشتر بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) بووە و دوای پاکانە حیساب لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ١٢ ڕۆژ  لە ڕێکەوتی ٢٢ی تیر (١٣ی ژوئیە) گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە و ئێستا لە بەندی ٣ی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

جەلال تاهیری دواجار ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٧ی ژوئیە) لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان(حدک)“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

هەواڵی دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم بەسەر ئەو هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا میدایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە