هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە سەرەتای مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

١٢ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٥:٢٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە سەرەتای مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمرۆ شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”شارام کازمیان“ کە پێشتر دەستبەسەر کرابوو، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

شەهرام کازمیان ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانبار (٦ی ژانویە) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای ٢٦ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران“یان خستووەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە