هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە لەکاتی دەستبەسەر کران بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە حەفتەی ڕابردوو لەکاتی دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرابوو و پێکرابوو، بە هۆی س.

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٠:١٦


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە حەفتەی ڕابردوو لەکاتی دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرابوو و پێکرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، شارام مستەفاپوور، خەڵکی ئورمیە کە حەفتەی پێش لە کاتی دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستڕێژی لێکرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی عارفیانی ئورمیە گیانی لە دەست دا.


ئەو هاووڵاتییە کوردە کە خەڵکی گوندی موانای ئورمیەیە، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکرابوو و دواتر دەستبەسەر کرابوو.


شارام مستەفاپوور دوای ئەوەی بریندار بوو لە نەخۆشخانەی عارفیان لەژێر چاوەدێریی هێزە ئەمنییەکان بوو و بنەماڵەکەی لەو ماوەیەدا نەیانتوانیبوو کە چاویان پێبکەوێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە